به یه‌که‌م ڕۆژ له یه‌که‌م مانگی ساڵ نه‌ورۆز ئه‌ڵێن و گه‌لی ئێران له‌م ڕۆژه‌دا گه‌وره‌ترین جێژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.(1) ئاریاییه‌کان له سه‌رده‌می کۆندا دوو وه‌رزی سه‌رما و گه‌رمایان هه‌بووه، له‌هه‌ر کام له‌م وه‌رزانه‌دا جێژنیان گرتووه که هه‌رکامیان به سه‌ره‌تای ساڵی نوێ داناوه، یه‌که‌میان ناو ناوه نه‌ورۆز دوه‌میشیان ناو ناوه مێهره‌گان.(2)
ئاریاییه‌کان له سه‌رده‌می کۆندا دوو وه‌رزی سه‌رما و گه‌رمایان هه‌بووه، له‌هه‌ر کام له‌م وه‌رزانه‌دا جێژنیان گرتووه که هه‌رکامیان به سه‌ره‌تای ساڵی نوێ داناوه، یه‌که‌میان ناو ناوه نه‌ورۆز دوه‌میشیان ناو ناوه مێهره‌گان.
هه‌رچه‌ن له ده‌باری یه‌که‌م خۆله‌فایانی ئیسلامی سه‌رنجێک به نه‌ورۆز نه‌ئه‌درا (3)، به‌ڵام خۆله‌فایانی دوایی ئۆمه‌وی له نه‌ورۆز رێزیان ده‌گرت و بۆ زیاتر بوونی داهاتیان ، خه‌ڵاتی نه‌ورۆزیان کرده باو.(4) به ده‌رکه‌وتنی "ئه‌بومۆسلێمی خۆراسانی" و له‌سه‌رکار هاتنی خه‌لافه‌تی عه‌باسی و ده‌سه‌ڵات گرتنی به‌رمه‌کیه‌کان و وه‌زیرانی تری ئێرانی و درووس بوونی سێلسیله‌ی تاهێریه‌کان و سه‌فاریه‌کان ، جێژنه ئێرانیه‌کان جارێکی‌تر په‌ره‌ی سه‌ند.(5)
هه‌رچه‌ند زۆرێک له ئایینه ئێرانیه‌کان دوای هاتنی ئیسلام له ئێران‌دا نه‌ما و ئایینه ئیسلامیه‌کان جێگای ئه‌وانی گرت ، به‌ڵام جێژنی نه‌ورۆز تا ڕاده‌ییک له نێو خه‌ڵکدا ماوه. شایه‌ت هاوکات بوونی ڕۆژی غه‌دیری خۆم له ساڵی ده‌هه‌می کۆچی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا کاریگه‌ری له‌وه‌دا هه‌بوه .
نه‌ورۆز یه‌کێک له‌و به‌هانانه‌ی بووه که ده‌سه‌ڵاتداران که‌ڵکیان لێ گرتوه بۆ چه‌وساندنه‌وه .
جه‌مشید پاشای گه‌وره‌ی ئێرانی کۆن به‌م بۆنه‌وه ، له ڕۆژی نه‌ورۆزدا تاژ ئه‌کاته سه‌ری خه‌ڵکی بانگه‌شه کرد که بێن و خه‌ڵاتی نه‌ورۆزی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن به نوێنه‌ری خوا و پیرۆزبایی پێی بڵێن. به‌م پێشه‌کیه ، وڵامی ئه‌وه که بۆچ عه‌ره‌به‌کان نه‌ورۆزیان له نێوبرد ؟ ڕوون ده‌بێته‌وه :
له ڕیوایه‌تی مۆعه‌لای کۆڕی حه‌نیسدا له حه‌زره‌تی ئیمامی سادێقه‌وه (ر.خ) ئاماژه کراوه به‌م ڕاستیه . " ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی ئێمه‌یه و له ڕۆژه‌کانی شێعه‌کانی ئێمه داده‌نرێت، که ئێرانیه‌کان پاراستیان ، و ئێوه‌ی عه‌ره‌ب له نێوتان برد .
عه‌ره‌به‌کان به شوێن که‌وتن له ده‌زگای خه‌لافه‌تی به‌نی ئۆمه‌ییه و به‌نی عه‌باس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌یانزانی نه‌ورۆز ڕۆژی ویلایه‌ت و خه‌لافه‌تی خواییه ، به ته‌واوی هێزیان تێکۆشین که ئه‌و ڕۆژه له نێو برن . تا ئه‌و جێگه‌ی که ده‌بینین حه‌زره‌تی ئیمام مووسای کۆڕێ جافریش (ر.خ) له مه‌قامی ته‌قیه‌دا به مه‌نسوری ده‌وانیقی ده‌ڵێ : " له ئایینه‌کانی فارسه‌کانه و ئیسلام له نێوی بردوه ..." (6)
هێندێ که‌س ئه‌م لێگێڕانه‌وه به به‌ڵگه‌ی ناشه‌رعی بوونی نه‌ورۆز داده‌نێن، به‌ڵام به‌سه‌رنجدان به لێگێڕانه‌وه دژه‌کان، ده‌رئه‌که‌وێ که هۆکاری ئه‌مه ته‌قیه بووه ، و خۆی گه‌وره‌تری به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی نه‌ورۆز و نیشان ئه‌دات که خۆله‌فا تا چ ڕاده‌ییک تێکۆشاون بۆ له نێوبردنی نه‌ورۆز .
به‌هه‌ر حاڵ جێی گۆمان نیه که نه‌ورۆز له ڕوانگه‌ی ئالی به‌یت (ر.خ) له ڕۆژه گرنگیه ئایینیه‌کان ناسراوه و ڕێز گرتن له‌وه‌ش به پێی نه‌رێت و شێوازێ که له لێگێڕانه‌وه‌کاندا هاتوه ، زۆر شیاو و چاکه . ڕۆژوو گرتن ، نوێژ خوێندن، سپای نێمه‌ت وێلایه‌ت به‌جێ هێنان ، نوێ کردنه‌وه‌ی بێعه‌ت له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیلاهی و ڕۆیشتن بۆ زیاره‌تی بڕواداران و زانایانی خۆدایی .(7)
سه‌رچاوه‌کان :
1و2- فه‌رهه‌نگی فارسی مۆعین ، ب 4 ، ل 480 .
3- هه‌مان
4و5- هه‌مان ل4845 و ل 4846
6- مه‌ناقێبۆ ئالی ئه‌بی تالێب ، ئیبنی شه‌هر ئاشوب ، ب 4 ل 318 و 319
7- نه‌ورۆز ده‌ر ئیسلام ، سه‌ی عه‌بدۆلرێزا حسه‌ینی شه‌هرستانی ، وه‌رگێڕاوی عه‌لی کازێمی مۆمۆندی .